ئه‌مڕۆ (16ی نیسانی 2018) به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه بێنه پێش كۆبونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند بڕیارێك درا و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
رۆژی (16/4/2018) به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان له گه‌رمیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به رێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ئاماده‌بووان گه‌یشتنه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه.
1. هه‌موو كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و دور له گرژی و ئاڵۆزی به‌ڕێوه بچێت.
2. ئه‌نجامدانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان له كاتژمێر (3:00ی ئێواره بۆ 11:00 شه‌و).
3. پابه‌ندبوونی حزبه‌كان به یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و شاره‌وانییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان.
4. خۆ به‌دورگرتنی لایه‌نه‌كان له به‌كارهێنانی شوێنه گشتییه‌كان (بینای فه‌رمانگه حكومییه‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، ئۆتۆمبیلی حكومی) بۆ بانگه‌شه.
5. هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌یه‌ك له‌نزیك باره‌گای لایه‌نێكی تر، ده‌بێت به‌جۆرێك بێ لانی كه‌م له دوری 100م له باره‌گای لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بێت.
6. له‌ماوه‌ی رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند جارێك كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجام بدرێت بۆ به‌دواداچون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه دێنه پێش.
ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان
16/4/2018