زانكۆی گه‌رمیان سێهه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی ئه‌نجامدا
18 / 4 / 2018
ئه‌مڕۆ (18ی نیسانی 2018) به ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی ژماریه‌كی له مامۆستایانی زانكۆ و توێژه‌ران، زانكۆی گه‌رمیان سێهه‌مین كۆنفرانسی زانستی به دروشمی "به‌ره‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار"ئه‌نجامدا.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، د.جه‌لال سه‌عدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، له كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماریه‌كی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه به توێژینه‌وه له بواره‌كانی (زمان و زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان) به‌شدارییان كردووه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دواتر، د.سیروان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا، باسی له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی زانكۆی گه‌رمیان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، زانكۆی گه‌رمیان له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی دامه‌زراندنیدا توانیوێتی چه‌ندین كۆلیژ و به‌شی نوێ بكاته‌وه و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكات.
دواتر كاره زانستییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه به پێشكه‌شكردنی سیمینار ده‌ستیپێكرد و بڕیاره بۆ سبه‌ینێ كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
568 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|