له زانکۆی گەرمیان دووەمین فێستیڤاڵی زانستی کیمیا بەڕێوەچوو
25 / 4 / 2018
ئه‌مڕۆ (٢٥ ی نیسانی ٢٠١٨) بەئامادەبوونی عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و یونس ئه‌حمه‌د جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری ھونەری و ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان و کۆلێژی زانست، دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستی کیمیا بەڕێوەچوو.
له‌و فیستیڤاڵه‌دا، له‌لایه‌ن خوێندكاران و مامۆستایانی به‌شی كیمیا، چه‌ندین تاقیكردنه‌وه و چالاكی جۆراوجۆری بواری كیمیا نمایشكران و لەڕووی پراکتیکییەوە گوزارشت بوون له ڕۆڵی زانستی کیمیای لەژیانی ئاسایی ڕۆژانەدا هه‌روه‌ها بەکارھێنانی ژماره‌یه‌ك مادەو گازی كیمیایی کەرەستەی خاوی فێستیڤاڵەکە بوون.
بەشی زانستی کیمیا ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ -٢٠١٦ لەزانکۆی گەرمیان دامەزرا و ساڵانە فێستیڤاڵی زانستی ئه‌نجامده‌دات.
1147 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|