کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری نێوان ھەرێم و ئێران ئەنجامدەرێت
29 / 4 / 2018
ئەمڕۆ (٢٩ی نیسانی ٢٠١٨) بەمەبەستی بەشداریکردنی شاندی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شاندەکە کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسە رەھەندێکی گرنگی ئابوری ھەیە بۆ ھەردوو ووڵات و دەبێتە ھۆی پەرەپێدانی ئابوری و بازرگانی لە نێوانیان.
ووتیشی، لەبەر ئەوەی گەرمیان خاوەنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێمە وەک ھەمیشە پێشوازی لە ھەر ھەوڵێک دەکەین کە خزمەت بەم مەرزە بکات و ببێتە ھۆی گەشەپێدانی بۆیە لەو چوارچێوەشدا، بە گرنگییەوە لەم کۆنفرانسە دەروانین.
شاندەکەی ئیدارەی گەرمیان پێکدێت لە بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
757 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|