روونكردنه‌وه‌یه له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ رای گشتی ده‌باره‌ی دانانی سه‌ربازگه له ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار
4 / 5 / 2018
سه‌باره‌ت به دانانی دوو خاڵی سه‌ربازی بۆ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار و نزیك كامپی زانكۆی گه‌رمیان، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌ینین له كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه و ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕێز قایمقامی قه‌زای كه‌لار و لیژنه‌ی ئه‌منی، له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه راسته‌وخۆ به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر پرسی دانانی باره‌گای سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆتایی هێنان به‌و بابه‌ته، لێره‌وه دڵنیایی به هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین ئه‌و پرسه كۆتایی هاتووه بنكه سه‌ربازیه‌كه له‌و جێگایه دانانرێت.
هه‌ر لێره‌شه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ین به هه‌موو لایه‌ك ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆی چاودێری ده‌كات كه دووباره هه‌ر هه‌وڵیكی له‌و جوره هه‌بوو به راوێژ و لێكتێگه‌یشتن رێگر ده‌بێت له‌و شوێنه بنكه‌ی سه‌ربازی دابنرێت.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 4/5/2018
2197 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|