ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سنوری گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى خۆى بۆ هونەر و هونەرمەندان دووپاتکردەوە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی شیوه‌كاری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاری كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیاندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشی لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان کۆبوەوەو چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەکى دەرکرد
فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ‌
7 / 5 / 2018

ئه‌مڕۆ (7ی ئایاری 2018) فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رده‌م دیوانی ئیداره‌كه‌ بۆ هاوتاكردنی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سه‌ربازی، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشتیوانی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌.

له‌ یاداشته‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن بێستون ژاڵه‌یی یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خوێندرایه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا كه‌ تیایدا داواكاری بۆ هاوتاكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی به‌ موچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خرابویه‌ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی داواكاری فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و رایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زۆرترین ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و موچه‌كانیان وه‌ك پێویست نییه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین بۆ هاوتاكردنی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سلكی سه‌ربازی له‌ماوه‌ی رابردووشدا داوكاریانمانمان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رزكردۆته‌وه‌ پشتیوانیشمان كردوون.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی، داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و موچه‌كانیان هاوتا بكه‌ن.
 
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا.




ده‌قی یاداشتی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا

یاداشتی نارەزایی کارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ھاوتاکردنی موچە و دەرماڵەکانمان
 ئێمە وەک کارمەندانی شارستانی وەزارەتی ناوخۆ ماوەی چەند ساڵە بە رێگەی جیا جیای مەدەنی لەھەوڵی ھاوتاکردنی دەرماڵەو موچەکانمانین لەگەڵ کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی وەزارەتەکەمان کە بە پێی یاسای ژمارەی ١٨ی ساڵی ٢٠١١ ی لەماددەی ١٢دا ئەو مافەمان پێدراوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان کە بە سوپاسەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم به فــه رمانــی وزاری ژماره                               ( 14302 لـــــه 4/6/2012 ) كه تیایدا لیژنه یه ك پێكهینراوه بۆ دیراسه كردنی بابه ته كه هه ردوو نوسراوی ژماره ( 20175 لــــه 9 / 9 / 2013 ) وه نوسراوی ژماره                    (23634 لــــه 29/ 10 /2013) ھاوکارمان بوون، به ڵام  وەزارەتی دارایی ھەرێم یاساکەی جێبەجێ نەکردووە و رەزامەندی لەسەر ھاوتاکردنەکە دەرنەبڕیوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی ھاوتای موچەی کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە و ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ، ئەم ھاوتاکردنە لە یاسای ژمارەی ١٨ی ساڵی ٢٠١١ دا ھاتووە، ھەروەھا ھاوتاکردنی موچە و دەرماڵەکان لە رێکەوتی ٢٠١٣/٨/٢٦ کە لەماددەی ١٢ی یاسای ھەموارکراودا ھاتووە و لە ژمارە ٤٢٨٧ی رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ئێمە وەک نوێنەری فەرمانبەرانی مەدەنی یەکە ئیدارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی ئەم یاداشتەوە کە ھەموو بەراییەکانی له سه ره وه ئاماژه یان پێكراوه ھاوپێچە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەکەین بە پەلە موچە و دەرماڵەکانمان ھاوتای کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆی وەزارەتەکەمان بکرێت و هه روه ها قه ره بوومان بۆ بكریته وه له به رواری ده رچوونی یاسای ئاماژه پێكراوی سه ره وه كه ده كاته ٢٠١٣/٨/٢٦ . ئەگەر ئەم داواکاریەمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا هه لویستی تری مه ده نیانه مان دەبێت وناچار دەبین داوا لە حکومەتی عێراق بکەین وەک رەگەزنامەو نوسینگەی زانیاری بمان خەنە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق٠٠٠
نوێنەری فەرمانبەرانی مەدەنی یەکە ئیدارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ ٢٠١٨/٥/7
 وێنەیەک بۆ ...... 
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.... 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان... 
وەزارەتی ناوخۆ....
 وەزارەتی دارایی....
 پارێزگاکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە) 
ئیدارەکانی (گەرمیان و راپەڕین )



‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure