ئیدارەی گەرمیان بۆ چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردن ژوری عەمەلیات پێکدەھێنێت
11 / 5 / 2018
ئەمڕۆ (١١ی ئایاری ٢٠١٨) بەسەرپەرشتی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای کەلارو بەڕێوەبەر و لێپرسراوی دەزگا و دامەزراوە ئەمنییەکانی سنوورەکە، سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان کوبوونەوەیەک لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن و ڕاسپاردەی تایبەت بە چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە رایگەیاند، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو ھەوڵێک بەگەڕ بخەن تا پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سنورەکە بەشێوەیەکای سەرکوتوو ئەنجامبدرێت و نمونەیەکی جوان پێشکەش بکرێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دڵنیایشیدا، بەمەبەستی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان، ژوری عەمەلیاتی تایبەت لە ئیدارەی گەرمیانەوە ڕاستەوخۆ چاودێری و سەرپەرشتی لایەنی ئەمنی پرۆسەکەدەکات و ھاوکاری کۆمسیۆنیش دەبێت بۆ ئیدارەدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنوورەکەدا.
دواتر لە کۆبونەوەکە، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی، ئەوە خرایەڕوو، کە ئامادەکاری تەواو بۆ ھەڵبژاردنەکەی سبەینێ ١٢ی ئایار کراوە و بنکەکانی دەنگدان بەپێ ی پلانی ئەمنی تۆکمە ڕێکخراون، بۆ ڕێگریکردن لە ھەر خروقات و حاڵەتێکی نەخوازراویش ئامادەباشی کراوە .
لەکۆتاییدا ھەموان ئومێدیان خواست ھەڵبژاردنی ئەمجارە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت و ھیچ خروقات و حاڵەتێکی نەخوازراو نەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی پرۆسەکە.
489 جار خوێندراوهتهوه |
|