په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
12 / 5 / 2018
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له په‌یامێكدا سوپاسی هاوڵاتیانی سنوره‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ند و چاودێرانی كۆمسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆتاییهاتنی به‌بێ كێشه.
دەقى پەیامەکە:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سوپاسی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی جوان و دیموكراسییانه.
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ر له رۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه تا ئه‌مڕۆ رۆژی ده‌نگدان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێكاره‌كانی باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌مان گرتۆته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژووری عه‌مه‌لیات له ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنراوه، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن به‌بێ كێشه و گرفت كۆتاییپێهات، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ند و چاودێرانی كۆمسیۆن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و شاره‌وانییه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ین كه هاوكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیه‌كان و خۆشی و سه‌رفرازی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان فه‌راهه‌م بكات و له رێگه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا گه‌لی كورد بتوانێت ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت و ئه‌وه‌ی له ده‌ستچووه به‌ده‌ستیبهێنێته‌وه.
به هیوای سه‌رفرازی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌مووان
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 12/5/2018
778 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|