رونکردنەوەی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پرسی دانانی بنکەی سەربازی لە دەروازەی کەلار
15 / 5 / 2018
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ھەوڵدرا بنکەی سەربازی لە بەرزاییەکانی بەردەسور لە دەروازەی شاری کەلار بۆ ھێزەکانی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە دابنرێت، بەڵام سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەجێ پەیوەندی بە بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر کرد و لەگەڵیدا کۆبوەوە، لە کۆبونەوەیان گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە ئەو بنکە سەربازییە لەو شوێنە دانەنرێت، لێرەوە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی پێھات.
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان
٢٠١٨/٥/١٥
699 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|