له رۆژی جیهانی ژینگه‌دا له گه‌رمیان تاقیگه‌ی هه‌وا كرایه‌وه
4 / 6 / 2018
ئه‌مڕۆ (4ی حوزه‌یرانی 2018) به ئاماده‌بوونی حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژینگه‌وه فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا.
حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه و له كۆبونه‌وه‌یاندا، باس له ژینگه‌ی سنوره‌كه و كێشه ژینگه‌ییه‌كانی كرا.
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به‌یاوه‌ری جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی كرد، له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه تیایدا ژماره‌یه‌ك تابلۆی فۆتۆگرافه‌ر (نه‌جیب عومه‌ر) نمایشكران كه گوزارشت بون له ژینگه‌ی گه‌رمیان.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌رێم تاقیگه‌ی هه‌وا له ناو فه‌رمانگه‌كه كرایه‌وه، له‌باره‌ی تاقیگه‌وه دوره‌ید سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌م تاقیگه‌یه تایبه‌ته پێوانی رێژه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان و ئێمه وه‌ك فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌توانین رۆژانه چاودێری ژینگه‌ی سنوره‌كه بكه‌ین و رێژه‌ی گازه مه‌ترسیداره‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ین دیاره ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ چاككردنی ژینگه‌ی.
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|