روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له‌كه‌لار
5 / 6 / 2018
له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی مامۆستایان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (خیمه السلام) رێككه‌وتنی كرد بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون تایبه‌ت به مامۆستایان له كه‌لار، به‌ڵام به‌هۆی راگرتنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به بڕیاری حكومه‌ت، ئه‌م پرۆژه‌یه مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی پێنه‌ده‌درا، له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا ئیداره‌ی گه‌رمیان له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی و خزمه‌تكردنی توێژی مامۆستا، هه‌موو هه‌وڵێكی به‌گه‌ڕخست مۆڵه‌ت به‌و پرۆژه بدرێت، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2017 به هه‌وڵی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان واژووی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرد ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی باش بوو.
دوابه‌دوای واژۆكردنی پرۆژه‌كه ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له یه‌كێتی مامۆستایان و نوێنه‌ری مامۆستایان كرد خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه له‌سه‌ر نرخ و قیست و كوالێتی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێن رێكبكه‌ون و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش چاو‌دێر ده‌بێت، به‌ڵام له دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌ری مامۆستایان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار، نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه، بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین له‌مڕۆوه ئیداره‌ی گه‌رمیان چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوانیان ده‌بێت و دواتر ته‌نها به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت كه له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌دا له رێگه‌ی تیمه ئه‌ندازیارییه پسپۆرییه‌كانی چاودێری ووردی پرۆژه‌كه ده‌كات كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ٢٠١٨/٦/٥
2449 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|