ئەمڕۆ (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨) به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوورهكهو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن بوو له‌مه‌ڕ یاسای ژماره 3 سێ ی ساڵی 2018 ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ته به ڕێگریكردن له زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وی و زار‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانیزم و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساكه خرایه به‌ر باس و تاوتوێ كرا سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كان ڕاسپێردران له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا لیژنه‌ی تایبه‌ت به چاودێری و ڕێگری كردن له زیاده‌ڕۆیی و لابردنی پێك بهێنن و ناوه‌رۆكی یاساكه كه‌خۆی له‌چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كدا ده‌بینێته‌وه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێت
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هیچ زیاده‌ڕۆیی یه‌ك نهكریته سه‌ر زه‌وی و زار‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت