نوێنەرانی عەشیرەتی زەنگەنە رۆڵى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەرز دەنرخێنن
13 / 6 / 2018
ئەمڕۆ (١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨) نوێنەری عەشیرەتی زەنگەنە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیداریاندا، نوێنەرانی عەشیرەتی زەنگەنە رایانگەیاند، لەماوەی ساڵانی رابردوودا گەرمیان لە ھەموو روویەکەوە بەشێوەیکی باش پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش رۆڵێکی گەورە و بەرچاوی ھەبووە لە پێشکەوتن و ئاوەدانی ناوچەکە، ئەوەشیان خستەڕوو، ئەمڕۆ بەمەبستی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرزنرخاندنی کارەکامی لە ناوچەکە سەردانەکەیان ئەنجامداوە.
لای خۆیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی کردن و ئەوەی خستەڕوو، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ھەموو چین و توێژەکانی سنورەکە پاڵپشت و پشتیوان بوون و ھەر ئەوەش وایکردووە بتوانین بە ھەموومانەوە خزمەتی گەرمیان بکەین.
1412 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|