ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ له گه‌رمیان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
21 / 6 / 2018
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، به هه‌وڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماریه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ له سنوری گه‌رمیان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكرجنه‌وه و كاره‌بای نیشتمانیش بۆ ژماره‌یه‌ك گوندی گه‌رمیان دابینده‌كرێت.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند، دوێنی له دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھەرێم باسمان له پلان و ئه‌جێندای حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له گه‌رمیان.
راشیگه‌یاند، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، تیمێكی پسپۆر له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دابینكردنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 40 گوندی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه له‌سه‌ر بودجه‌ی خودی ئیداره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت. روونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان ده‌كات تا هه‌رچی زووه پرۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكراشیكرد، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مژده‌ی ئه‌وه‌ی به گه‌رمیانییه‌كان داوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ژماریه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی سنوره‌كه كه به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه راگیراون ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ووتیشی، به هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و راوێژیان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ره‌زامه‌ندی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له قه‌زای كفری بدات.
3804 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|