پرسەنامەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کۆچی دوایی شێخ بایز تاڵەبانی
21 / 6 / 2018
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ شێخ بایز تاڵەبانی وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی ھەرێم و کەسایەتی دیاری کوردستان، ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین، بەم بۆنە خەمھێنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکەین.
شێخ بایز تاڵەبانی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وەک وەزیری دارایی ھەرێم ئەرکی قورسی لەسەر شان بوو، توانی خزمەتێکی باش بە ووڵاتمان بکات بۆیە لە دەستدانی پیاوێکی بە ئەزموونی وەک شێخ بایز جێگەی داخ و کەسەرێکی زۆرە.
شێخ بایز تاڵەبانی لەو ماوەی وەزیری دارایی بووە رۆڵێکی باشی بینیوە لە دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ گەرمیان و گەشەسەندن و ئاوەدانی زیاتری ئەم ناوچەیە و پیاوێکی خەمخۆر بووە، روحت شاد کاک شێخ بایز، یەزدانی مەزن بە بەھەشتت شاد بکات و سەبوری ھەموان بدات.
انا للە و انا الە راجعون
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢٠١٨/٦/٢١
655 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|