ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان خویندنگایه‌كی تایبه‌ت به‌ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 12 كورسی خویندن له‌ قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین ده‌كرێت له‌كه‌لار مۆڵێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر مواسه‌فاتی ماجدی مۆڵ دروست ده‌كریت
پرۆژه‌ی جووت سایدی كه‌لار - كفری به‌گه‌ڕ خرایه‌وه‌ ‌
24 / 6 / 2018


ئه‌مڕۆ (٢٤ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨) له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان و قائیمقامی قه‌زای كفری كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئەم پرۆژەیە له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كاره‌كانی ڕاگیرابوون، له‌ ئێستادا پرۆژه‌كه‌ به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی به‌ڕێز  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ختینه‌ی بۆ دابین كراوه‌و به‌ دوو قۆناغ له‌ناحیه‌ی ڕزگارییه‌وه‌ تا قه‌زای كفری جێبه‌جێده‌كرێت.

پرۆژه‌كه‌، نزیكه‌ی ٢٥ كیلۆمه‌تره‌و چه‌ندین قه‌نته‌ره‌و پردی گه‌وره‌و بچوكی تێدایه‌، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌گاته‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و دواتر له‌وێشه‌وه‌ بۆ قه‌زای كفری، له‌ئێستادا ٢٠٪‏ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌. به‌ ته‌واوبوونیشی خزمه‌تێكی باش ده‌كات به‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و ده‌بێته‌ خاڵی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی بۆ قه‌زای كفری و شاڕێگایه‌كی سه‌ره‌كیش ده‌بێت له‌ به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی ناوچه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریه‌وه‌.

‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure