له گه‌رمیان هێزێكی هاوبه‌ش بۆ رێگری له ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش و هه‌ڵگرتنی چه‌ك پێكده‌هێنرێت
1 / 7 / 2018
ئه‌مڕۆ (1ی ته‌مموزی 2018) به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێگری له ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و بڕیاردرا به دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه، یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی ده‌ركردووه بۆ رێگری له ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ستگیكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیكردنیان هه‌یه و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون.
ووتیشی، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ له ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا به دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ، به‌رگری فریاكه‌وتن) ی گه‌رمیان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه هاوبه‌شه‌كه له سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوره‌كه به مه‌یدانی ده‌گه‌ڕێت و هه‌موو سه‌رپێچیكارێك به‌بێ جیاكاری و له‌به‌رچاوگرتنی پله و پایه ده‌ستگیرده‌كات و راده‌ستی یاسای ده‌كات.
داواشیكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوكاری هێزه هاوبه‌شه ئه‌منییه‌كه بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه.
442 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|