ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ صالح ئاغا داده‌نرێت سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ژماریه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی كۆبوه‌وه‌ رێكخراوی خاچی سور به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ كاره‌كانی له‌گه‌رمیان
ئیدارەی گەرمیان ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ رێگریکردن لە ئۆتۆمبیلی جام رەش وھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ‌
24 / 7 / 2018


ئه‌مڕۆ (24ى تةمووزى 2018) به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێگری له‌ ئۆتۆمبیلی جام ره‌ش و هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت و بەکارهێنانى ماتۆڕسکیل بەشێوازى ناشارستانى کۆبوونەوەیەک لەدیوانى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەچوو

به‌سه‌رپه‌رشتی سەڵاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مەحمود سەنگاوى بەرپرسى میحوەرى گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی قایمقامى قەزاکانى کەلار و کفرى و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان , کۆبوونەوەیەک لەدیوانى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەچوو , 
و بڕیاردرا ئەو هێزە هاوبەشەى پێکهێنراوە بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردانە تۆکمەتر بکرێن و ئەوحاڵەتانەى دەبنە مایەى پشێوى و نائارامى ڕێگرییان لێبکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌، سەڵاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
تیشکى خستە سەر هەندێک لەو حاڵەتانەو باسى لە لێکەوتەکانى بەردەوامبوونى سەرپێچى یەکان کرد و زەرورەتى ڕێگریکردنیانى ڕوونکردەوە.

هەروەک بەشداریکردنى بەرپرسى میحوەرى گەرمەسێرى پێشمەرگەى لەو هەلمەتەدا بەگرنگ وەسفکرد و کارەکانى ڕابردووى هێزە ئەمنییەکانیشى بەرز هەڵسەنگاند , لاى خۆشیەوە مەحمود سەنگاوى ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێمى بەکارێکى زۆرباش زانى و پاڵپشتى و هەماهەنگى هێزەکانى پێشمەرگەى بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە دوپاتکردەوە , هەروەها ئارامى و ئاسایشى تەواوى ناوچەکانى گەرمیانى بە ئەرکى هەمیشەیى خۆیان و دەزگا پەیوەندیدارەکانى تر زانى .

پاشان بەتێرو تەسەلى بەشداربووانى کۆبوونەوەکە چۆنێتى ڕێگریکردن لەو دیاردانەو مامەڵەى هێزە ئەمنییەکان و تۆکمەکردنى ئەو هێزانەیان باس لێوەکرد , هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا ئەفسەرەکانى هێزەکانى ناوخۆو ئاسایش پابەند بن بەجێبەجێکردنى ئەم بڕیارەو بەهیچ جۆرێک پێچەوانەى ئەم بڕیارە ڕەفتار نەکەن.

هێزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوره‌كه‌ به‌ مه‌یدانی ده‌گه‌ڕێت و هه‌موو سه‌رپێچیكارێك به‌بێ جیاكاری و له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ و پایه‌ ده‌ستگیرده‌كات و راده‌ستی یاسای ده‌كات.

بڕیارى قەدەغەکردنى ئۆتۆمبێلى جام رەش و بێ ژمارە و هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەریمى کوردستانەوە دەرچووەو لەتەواوى ناوچەکانى کوردستان و گەرمیانیش لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێدەکریت
‌ 96 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure