له‌سه‌رداوای سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆمپانیای گازپرۆم چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری وه‌رزشی بۆیانه‌كانی كفری و ڕزگاری و سه‌رقه‌ڵا ئه‌نجام ده‌دات
31 / 7 / 2018
ئه‌مڕۆ(31ی ته‌مووزی2018) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و ستافێك له‌كۆمپانیای گازپرۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌كارو پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو بوو بۆبه‌خه‌ڵكیناوچه‌كه. سه‌ره‌تا ئۆلیگ بۆلیگین به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمپانیا سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد كه‌هه‌رده‌م هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بووه له‌گه‌ڵیان و باسی له‌چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوایانه‌كرد كه ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتردا ئاراسته‌ی كردبوون.
به‌شێك له‌وداوایانه كه‌تایبه‌تن به‌سێكته‌ری وه‌رزشی وخزمه‌تكردنی وه‌رزشه‌وانان و دانیشتوانی سنووره‌كه‌و جێبه‌جێیان كردبوو له‌چوارچێوه‌ی (ڕێبه‌ری)یه‌كدا له‌چاپیان دابوو , پێشكه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
پاشان مه‌كسیم كۆمارۆڤسكی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیاكه باسی له‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كرد كه له‌سه‌ر داوی ئیداره‌ی گه‌رمیان خستویانه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و تایبه‌ته به‌یانه‌كانی كفری و ڕزگاری و سه‌رقه‌ڵا.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سوپاس وده‌ست خۆشی له‌كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم كرد و ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه‌شی به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆباشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن.
724 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|