یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی راپۆرتێك ده‌داته ئیداره‌ی گه‌رمیان
5 / 8 / 2018
ئه‌مڕۆ (5ی ئابی 2018) یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێیی گه‌رمیان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد.
له میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه، ئه‌حمه‌د حه‌مید، له یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێیی گه‌رمیان، كه له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگ و رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) پێكهێنراوه، رایگه‌یاند، ئێمه له یه‌كه‌ی چاودێری ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كاره‌كانمان ته‌رخانكردووه بۆ چاودێری كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆش راپۆرتی ئه‌م مانگه‌مان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و دوو كه‌رته پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ووتی، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه به‌رزده‌نرخێنین و بوونی یه‌كه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له گه‌رمیان بۆ چاودێریكردنی حكومه‌تی خۆجێیی كارێكی باشه و هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له كێشه وگرفت و كه‌موكورتییه‌كانی باشتر ئاگادار بێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه چاودێری كاری فه‌رمانگه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگارداری كێشه و كه‌موكرتییه‌كانیان بێت و لیژنه‌كه‌مان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م جۆره راپۆرتانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
1400 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|