رێكخراوی خاچی سور به‌رده‌وام ده‌بێ له كاره‌كانی له‌گه‌رمیان
6 / 8 / 2018
ئه‌مڕۆ (6ی ئابی 2018) جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان، به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌گه‌ڵ شاندی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، نواح لیلیسین به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێمه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، هاتوینه‌ته سنوری گه‌رمیان و كارده‌كه‌ین ئیداره‌ی گه‌رمیان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاری باشی ئێمه‌یان كردووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
ووتیشی، له‌ماوه‌ی رابردوودا ویتسمان كۆمه‌كی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو بكه‌ین به‌ڵام كێشه و گرفت هاته رێمان له كاتی ئاماده‌كردنی ناوی خێزانه‌كان كه كۆمه‌ك ده‌كرێن ئه‌مه‌ش وایكرد، كاره‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رابگرین.
داواشیكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و راییكردنی كاره‌كانیان له‌سنوره‌كه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هاوكاری كۆمیان به ئاواره‌كان له سنوره‌كه كردووه و توانیویانه خزمه‌تێكی باش بكه‌ن.
ووتیشی، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هاوكارێكمی باش ده‌بین بۆ چاره‌سه‌كردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك بێته پێشه‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردن به خێزانانه‌ی ئاواره‌ی سنوره‌كه‌مان بوون.
دواتر، به‌رپرسی رێكخراوه‌كه له هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان له سنوری گه‌رمیان و له داهاتووشدا، بۆ هه‌ر كاروچالاكییه‌ك كه بیانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندار له ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و پلانی كاره‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
816 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|