سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ژماریه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی كۆبوه‌وه
8 / 8 / 2018
ئه‌مڕۆ (8ی ئابی 2018) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی (كفری، رزگاری، تیپهمیلییهكانی سه‌رقه‌ڵا) كۆبوه‌وه، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ژماریه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گازپرۆمه‌وه بۆیان ئه‌نجامده‌درێت.
له كۆبووه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ربردوودا تاكه داواكاری ئێمه له كۆمپانیای گازپرۆم هاوكاری پرۆژه‌ی وه‌رزشی بووه به تایبه‌ت یانه‌كانی سنوره‌كه و سوربوین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان ئه‌وه‌بوو خۆشبه‌ختانه كۆمپانیاكه له ئێستادا بڕیاری داوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماریه‌ك پرۆژه كه له‌سه‌ر دهخستهی خۆتان وه‌ك یانه‌كان ئه‌نجامدی ده‌دات.
ووتیشی، به‌و پرۆژانه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له دابینكردنی پێداویستی وه‌رزشی و چاككردنه‌وه‌ی یاریگا و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شوێنه وه‌رزشییه‌كان، به‌شێك له پێداویستی یانه‌كانی سنوره‌كه پڕده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری وه‌رزش له سنوره‌كه گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و یانه‌كانی سنوره‌كه پله‌ی باشتر به‌ده‌ستبهێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری یانه‌كان سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ئه‌وان هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن وه‌رزش له سنوره‌كه به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن و نازنای باش بۆ گه‌رمیان به‌ده‌ستبهێنن.
556 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|