ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ صالح ئاغا داده‌نرێت سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ژماریه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی كۆبوه‌وه‌ رێكخراوی خاچی سور به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ كاره‌كانی له‌گه‌رمیان
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات ‌
8 / 8 / 2018

ئه‌مڕۆ (8ی ئابی 2018) لیژنه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له‌ كه‌لار، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و به‌ئاماده‌بوونی جێگره‌كه‌ی قایمقامی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵیدا كۆبوه‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا، خه‌دیجه‌ عه‌بدولجه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی سنوری كه‌لار به‌ ژماره‌یه‌ك ئیمزاوه‌ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییان كرد و داوایانكرد نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌زێنرێت و ئێمه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ وه‌ك لیژنه‌یه‌ك راسپێدراین پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخ و كوالێتی پرۆژه‌كه‌ بكه‌ین.

ووتیشی، له‌ به‌دواداچونی ئێمه‌ نرخی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاده‌ و داوا ده‌كه‌ین كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌كان به‌ كه‌متر له‌سه‌ر مامۆستا بكه‌وێت و هه‌روه‌ها باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانی ناو پرۆژه‌كه‌ به‌ مواسفاتی نوێ بكرێت و نرخه‌كه‌ی كه‌متر بكرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ پێش ساڵی 2011 وه‌ بۆ مامۆستایان ده‌رچووه‌ و زه‌وی بۆ دابینكراوه‌ و هه‌ندێك له‌ رێكاره‌كانی ته‌واو بوو، له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ڕخست بۆ مۆڵه‌تی پرۆژه‌كه‌ و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ بوو به‌ ئیستسنایه‌ك كه‌ به‌ هه‌وڵی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا مۆڵه‌تی پرۆژه‌كه‌ وه‌رگیرا و رێكاره‌كانی ته‌واو بوو.

ووتیشی، یه‌كێتی مامۆستایان بۆ پرۆژه‌كه‌ خۆی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ كرد، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ به‌شێك نین له‌ پرۆژه‌كه‌ خۆیان گرێبه‌ستیان كردووه‌ به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان به‌گه‌ڕخست كوالێتی پرۆژه‌كه‌ باش بێت و له‌ رووی نرخیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باری دارایی مامۆمستا بگونجێت به‌و هه‌وڵانه‌ تاڕاده‌یه‌كی باش نرخی یه‌كه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان كه‌م كرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مامۆستاكان سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نرخی یه‌كه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت، به‌ داواكاری لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێت بۆ راپه‌راندنی كاروباری لیژنه‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد هاوكاری لیژنه‌كه‌ بن بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ نرخ و كوالێتی و ده‌رخسته‌ی پرۆژه‌كه‌.



‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure