ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له زۆری حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن له‌گه‌رمیان ڕه‌تده‌كرێته‌وه
14 / 8 / 2018
ئەمڕۆ سێشه‌ممه(14ی ئابی 2018) به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باس له زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ده‌كه‌ن له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له‌چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی سنووره‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا چالاكوانان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له‌سنووره‌كه بۆچوونی خۆیانیان خسته‌ڕوو داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتیان بێت.
ئەو ده‌نگۆیانه‌ی باس له بوونی تووشبووی زیاتری ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن له‌گه‌رمیان به‌راورد به‌ناوچه‌كانی تری كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بوو ، چالاكوانان تێڕوانینی خۆیانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه باسكرد و داوایانكرد دڵنیایی بدرێته دانیشتوانی كه‌لارو گه‌رمیان.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتینیان ده‌ست خۆشی لێ‌كردن كه به‌وحه‌ماسه‌ته‌وه كارئه‌كه‌ن له‌پێناو ته‌ندروستی دانیشتوانی سنووره‌كه ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه‌باس له تووشبووی زیاتر ده‌كه‌ن له‌گه‌رمیان، سه‌ڵاح كوێخا ڕاشیگه‌یاند، پارساڵ له ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌خه‌ڵكی پسپور پێكهێنرا بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و بابه‌ته ، خوشبه‌ختانه دوای دیراسه‌كردن ، لیژنه‌كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌كۆنفرانسێكدا بڵاوكرده‌وه‌و دڵنیایی درایه هاوڵاتیان كه گه‌رمیانیش وه‌كو هه‌رناوچه‌یه‌كی تری كوردستانه‌و ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تكرانه‌وه كه باسیان له‌وه‌ده‌كرد زۆرترین تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه دانیشتوانی كه‌لارو گه‌رمیانن.
سه‌ڵاح كوێخا وتیشی، ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ته‌واوی دونیا‌و ته‌نانه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش هه‌یه، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هاوڵاتیان جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستی و خۆراكیه‌كانه بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كه.
له‌به‌شێكی تری ووته‌كانیدا باسی له‌ململانێی ووڵاته زلهێزه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان كرد، كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی جیهانه‌وه جێهێشتووه و وه‌ك پسپورانی ئه‌و بواره باسیی ده‌كه‌ن هه‌ندێك له‌و جۆره چه‌كانه‌ش هۆكاری زیاتری بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ن له دونیادا.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بێستون ژاڵه‌یی له‌ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌وان له‌ڕابردوودا كاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه هۆكاری ناوهێنانی كه‌لارو گه‌رمیان و پۆلێنكردنی وه‌ك ناوچه‌یه‌ك كه زۆرترین تووشبووی لێ یه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه دانیشتوانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نزیک لەکەلار هه‌رحاله‌تێكی تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشییه هه‌بووبێت له‌سه‌ر گه‌رمیان و كه‌لار حساب كراون.
بێستون ژاڵه‌یی، باسیله‌وه‌شكرد كه ئه‌وان له‌ئیستادا له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه داوای ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتریان كردووه له (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا) كه‌په‌یوه‌ندیدارن به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه دڵنیایی پیویست بده‌نه دانیشتوانی كه‌لارو گه‌رمیان.
963 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|