پهیامی سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان به بۆنهی هاتنهوهی جهژنی قوربان
20 / 8 / 2018
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ھاوڵاتیان و موسڵمانانی گەرمیان بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکەین، ھیوادارین ھەمووان بە خۆشی و شادی رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
لەم جەژنە پیرۆزەدا، داواکارین خوای گەورە فەریزەی حەجی حاجیانمان قبوڵ بکات و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ وڵات. ئومێدەوارین خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی و ئاشتی و ئارامی باڵبکێشێت بەسەر ووڵاتەکەماندا و ھەمووان پێکەوە بەخۆشی بژین دور لە شەڕ و ئاشوب و ناخۆشی ئەوەش لەپێناو دەستەبەربوونی ژیانێکی ئاسودە و تەندروست بۆ کۆمەڵگەکەمان.
لەکاتێکدا پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکەین، وڵاتمان بەدەست چەندین کێشەو گرفتەوە دەناڵێنێ داواکارین لایەنە سیاسیەکان ئەم جەژنە بکەنە وێستگەیەکی گرنگ بۆ تێپەڕاندنی کێشە سیاسیەکان و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بپارێزن، ئەوەش لەپێناو پاراستی دەستکەتەکانی گەلی کورد و بەدەستھێنانی دەستکەوتی شایستەتر. دوبارە جەژنی قوربان لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت و ھەر لە خۆشیدا بن.
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢٠١٨/٨/٢٠
756 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|