شەقامى بیئارتۆنى نێو بازاڕى کەلار کرایەوە
9 / 9 / 2018
یەکشەممە (٩ى ئەیلولى ٢٠١٨) سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار و سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەرێورەسمێکدا شەقامی بیئاڕتۆنی نێوبازاڕی کەلاری کردەوە و پرۆژەی پارکی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە. ئەکرەم ساڵەح سەرۆکى شارەوانى کەلار بەسایتى ئیدارەى گەرمیانى ڕایگەیاند پرۆژەی شەقامەکە کە ئەمڕۆ کرایەوە، یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی نێوبازاڕی کەلار و خۆی لە نۆژنکردنەوە دەبینێتەوە کە جیاواز لە شەقامەکانی تری ناوشار بە شێوازێکی مۆدێرن و بە بیئاڕتۆن دروست کراوە، پرۆژەکە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بە 66 ملیۆن دینار دروست کراوە. پرۆژەی پارکی سەنتەری شاریش کە ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەسەریکردەوە، خۆی لە پارک و شۆستە و سەوزایی دەبینێتەوەو لەسەر بودجەی شارەوانی کەلار بەبڕی 250ملیون دینار چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا80%100ی کارەکانی تەواو بووە.
2779 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|