پرۆژەى ئاوى باڵەجۆ بۆماوەى ٢دوو ڕۆژ دەبڕدرێت
9 / 9 / 2018
شێرکو محەمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەرى ئاودێرى گەرمیان بە سایتى ئیدارەى گەرمیانى ڕاگەیاند پاش ئەوەى لەدیوانى ئیدارەى گەرمیان بەسەرپەرشتى عەبدوڵا ئەنوەر جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى گەرمیان و بەڕێوەبەرى ناحیەى قۆرەتوو و نوینەرى ئاودێرى قەزاى خانەقین و ئەنجومەنى ئەو گوندانەى دەکەونە سەر پرۆژەى ئاودێرى باڵەجۆو سودمەند دەبن لێ ى کۆبووینەوە , بڕیارماندا لە ڕۆژى سێشەممە ( ١١ ى ئەیلولى ٢٠١٨)ەوە بۆماوەى ٢دووڕۆژ ئاوى پرۆژەکە ببڕین بەمەبەستى چاکسازى و ڕێکخستنەوەى بەشە ئاوەکانیان. بەڕیوەبەرى ئاودێرى گەرمیان ووتیشى لە ئێستادا بەهۆى خراپبوونى بەشێک لەو دەرگاو مەنفەزانەى ئاو بۆ گوندەکان دەگویزنەوە ئاوى پرۆژەکە بەباشى ناگاتە شارى خانەقین و گوندەکانى سنورى ئەو قەزایە
بەڕێوەبەرى ئاودێرى گەرمیان باسى لەوەشکرد سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکانى گەرمیانى ڕاسپاردووە کە ئامێرى پێویست دابین بکەن بەمەبەستى پاککردنەوەى جۆگەى ئاوى باڵەجۆو زیادکردنى ئەو ئاوەى کەلەسەرچاوەکەیەوە داخلى پرۆژەى باڵەجۆدەبێت.
ووتیشى بەچاککردنەوە و چاکسازى کردن لەو پرۆژەیەدا شارى خانەقینیش هیچ کێشەیەکى نامینێت و ئاوى باڵەجۆ بەباشى دەگاتە ئەو شارە.
678 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|