ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان خویندنگایه‌كی تایبه‌ت به‌ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 12 كورسی خویندن له‌ قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین ده‌كرێت له‌كه‌لار مۆڵێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر مواسه‌فاتی ماجدی مۆڵ دروست ده‌كریت
سەرپەرشتیارى ئیدارەىگەرمیان سەردانى قەزاى کفرى دەکات ‌
10 / 9 / 2018



دووشەممە(١٠ى ئەیلولى ٢٠١٨)سەڵاح کویخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەیاوەرى هەریەکە لەبەڕیوەبەرى گشتى تەندروستى و کارەباو گەشت و گوزارى گەرمیان سەردانى قەزاى کفرى کرد.
یەکەم وێستگەى سەردانەکەى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و وەفدى یاوەرى بەسەرکردنەوەى(نەخۆشخانەى شەهید خالد گەرمیانى)بوو , بەشە جیاوازەکانى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە.
بەدواداچوونیانکرد بۆکێشەو کەموکورتییەکانى وەک کەمى ئامێرو پێداویستى پزیشکى و نەبوونى دەرمان و چەند گرفتیکى ترى نەخۆشخانەکە بەمەبەستى چارەسەرکردنیان.

هەر لەو سەردانەدا بەئامادەبوونى قائیمقامى قەزاى کفرى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ستافى بەڕێوەبردنى نەخۆشخانەکە بەڕیوەچوو.
کەتیایدا بڕیاردرا تەواوى داواکارییەکانى نەخۆشخانەکە لەچوارچێوەى پاکێجیکدا ئامادەبکریت کەخۆى لەکەمى میلاک و کێشەى هاتووچۆى پزیشک و چەند گرفتێکى تردا دەبینیتەوە تالەهەفتەى داهاتوودا لەکاتى سەردانى بەڕێز وەزیرى تەندروستیدا بۆسنوورکە هەوڵبدرێت چارەسەربکریت.
سەڵاح کویخا باسى لەوەشکرد ئەگەر لەڕیگەى وەزیرى تەندروستى یەوە ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرا ئەوا ئیمە لەئیدارەى گەرمیان نووسراو ئاراستەى نووسینگەى بەڕێز کاک قوباد جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دەکەین.
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەبەرى تەندروستى گەرمیانى ڕاسپارد
ئەو کێشانەشى کەپەیوەندیدارن بەگەرمیان و لێرە دەتوانریت چارەسەربکرین کارى بۆبکریت و تەواوى هەولەکانیان بخەنەگەڕ بۆخزمەتى هاوڵاتیانى سنوورى کفرى و دەوروبەرى و قایمقامی قەزاکەشى ڕاسپارد کەرۆژانە چاودێرى دەوامى پزیشک و کارمەندەکانى نەخۆشخانەى کفرى بکات.

وێستگەى دووەمى سەردانەکەى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و وەفدى یاوەرى بۆکفرى بەسەرکردنەوەى قایمقامیەتى قەزاکەو کۆبوونەوەى بوو لەگەڵ بەڕیوەبەرى بەڕیوەبەرایەتى و فەرمانگەکانى سنوورەکەدا.
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانەکەى بۆکفرى بەئەرکى سەرشانى خۆى پیناسەکردو باسى لەگرنگى ئەو شارەکرد لەڕابردوو ئیستاشدا و خەمخۆری و پەرۆشى ئیدارەى گەرمیانیشى بۆشارەکە خستەڕوو...

ئەو پرۆژانەى لەرابردوودا بڕیارییان لیدرابوو بۆقەزاکەو ئەوانەشى لەئێستادا کاردەکریت بۆ جێبەجێکردنیان لەپێناو جوانترکردنى سیماى کفریدا بەگرنگ وەسفکرد.
ئەو ووتى بەشێک لەوکێشەو گرفتانەشى کە دروست بوون تەنها کێشەى کفرى نین بەڵکو تەواوى کوردستان بەهۆى قەیرانى دارایى و شەڕى داعشەوە رووبەڕووى ئەو جۆرە کێشانە بووەوتەوەو خۆشبەختانە واخەریکە قەیران تیدەپەڕێ و کوردستان دیسان ئەبوژیتەوە.
سەڵاح کوێخا دەستخۆشى لە بەڕیوەبەرى شارەوانى قەزاى کفرى کرد کەتوانییویەتى لەم ماوەیەدا جێدەستى دیاربیت و ئومیدى سەرکەوتنى بۆخواست لەکارەکانیدا.

سەڵاح کوێخا ووتیشى بەشێک لەو پرۆژانەى کەلەئێستادا لەکەلار یان هەرشاریکى ترى کوردستان جیبەجێدەکرین لەڕیگەى کەرتى تایبەتەوەئەنجام دەدرێن , ئێمەش داوامانکردووە سەرمایەدارانى کفرى و وەبەرهینەران سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ لەمەجالى گەشتیارى و پشتیوانیان دەبین و ئاسانکاریشیان بۆدەکەین چونکە کفرى ماهیەتى خۆى هەیەو بەهۆى بەنداوى باوەشاسواریشەوە شوینیکى لەبارە بۆ گەشت و گوزار.
لەو کۆبوونەوەدا کەلەدیوانى قایمقامیەت بەڕیوەچوو بەتێرو تەسەلى باس لەکێشەو کەموکورتییەکانى خزمەتگوزارى و سەرجەم بوارەکانى تر کرا.
سەڵاح کویخا گوێ ى لەداواکارى و پێشنیارو گلەییەکانیان گرت.

پاشان جەلال شێخ نوورى قایمقامى قەزاکە کۆبوونەوەکەى بە ئیجابى وەسفکرد و هەوڵەکانى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانى لەئاست خزمەتکردندا بەناوچەکە بەرزنرخاندو باسى لەوەکرد کە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لەئاست کفریدا دڵسۆزانەکاردەکات و ئیستیحقاقى کفرى دابینکردووە بۆقەزاکە.
هەروەک ئومیدى خواست هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن بو خزمەتکردنى کفرى و کۆى پرۆسەى خزمەتگوزارى لەناوچەکەدا.
لەکۆتاییدا بڕیاردرا ئەو داواکارییانەى کە گرنگن بۆ کفرى و هەنووکەیین دەستبەجێ کاربکریت بۆ جێبەجیکردنیان ئەوانەشى کە پیویستیان بەڕەزامەندى وەزارەتەکان و ئەنجومەنى وەزیرانە دەرخستەیان بۆبکریت و لەڕیگەى ئیدارەى گەرمیانەوە بەنووسراوى فەرمى بەرزبکرێتەوە.



‌ 790 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure