ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سنوری گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى خۆى بۆ هونەر و هونەرمەندان دووپاتکردەوە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی شیوه‌كاری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاری كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیاندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشی لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان کۆبوەوەو چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەکى دەرکرد
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە ‌
11 / 9 / 2018



هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی گەرمیان حیزب ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان گەنجان ولاوانی ئازیز.....
ئەمرۆ بانگەشە وپروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد، ئومێدەوارین هەموو هەوڵ وچالاکی لایەنە سیاسیەکان و كاندیدان و كه‌مپینه‌كانی لایەنگرانیان لە چوارچێوەی یاساو ڕێساو رێنماییەکانی کۆمسێونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم دا خۆی بنوێنێ، بەجۆرێک ببێتەمایەی ئارامی و تەبایی وسەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە و رێزگرتن لە هاوڵاتیان.

بۆیە پێوستە لە سەر هەموو لایەک نموونەیەکی جوانی شارستانی سەردەمیانە، لەو ماوەیەی دیاری کراوە به‌ڕۆحیه‌تی رێزگرتن و یه‌كتر قه‌بوڵكردنه‌وه‌ پيشکەش بکەین و بیروبۆچوونی سیاسی بکەنە هه‌وێنی زەمینە سازی بۆ کەشوهەوایەکی لەبار و بنەماکانی دیموکراسیەت رەنگدانەوەی زیاتریان هەبێت لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئێمە وەک ئیدارەی گەرمیان رێز لە هەر هەڵوێستیکی جوان ومەدەنیانەی هەموو لیست وکاندیدەکان دەگرین داواش دەکەین ھەموولایەک ھاوکاروھەماھەنگبن بۆ ڕێکخستنی کۆی پرۆسەکە و لەکۆبوونەوەشماندا لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنەسیاسییەکانی سنووری ئیدارەکەمان جەختمان لێکردۆتەوە
ھاوکات ھەر پێشێلکاری و خروقاتێک کەببێتە مایەی پشێوی لەناوچەکەداو ئارامی ھاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە ئیدانەی دەکەین و ڕێگری لێدەکەین
ھەربۆیە داواتان لێدەکەین بەوپەڕی لەخۆبردوویی و ھەستکردن بەڕۆحی یەکترقەبوڵکردنەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەبکەن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ھەمیشە گەرمیان ببێتە نموونەیەکی جوانی پێکەوەیی لەکوردستاندا...

سەڵاح کوێخا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
11ی ئه‌یلولی 2018
‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure