لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان کۆبوەوەو چەند بڕیار‌و ڕاسپاردەیەکى دەرکرد
12 / 9 / 2018
سه‌باره‌ت به‌پرسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌و چه‌ند بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیدارەى گەرمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو. كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له‌سنووره‌كه و تیایدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراو ده‌زگاو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت ڕاسپێردران به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه. داواشكرا لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی هه‌رێم بن و به‌شێك نه‌بن له تێكدانی سیمای شار‌و به‌شێوازێكی شارستانی درێژه به‌بانگه‌شه‌كانیان بده‌ن و ئه‌و كاته‌ی كه‌دیاریكراوه بۆیان بانگه‌شه‌كانی خۆیانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن و و هاوكارو هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت بن.
گرنگرترین ئه‌و بڕیارانه‌شی كه‌دەرکران بریتی بوون له: 1.دیاریكردنی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 10ی شه‌و. 2.كاندیده‌كان به‌شێوازێكی شارستانی پۆسته‌ره‌كانیان له‌و شوێنانه‌ی بۆیان دیاریكراوه هه‌ڵبواسن و نه‌بنه به‌شێك له‌خروقات. 3.كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌سنووره‌كه‌دا ڕۆڵی باش بگێڕن له هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه ئه‌گه‌ر ڕویدا و كاره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێبكه‌ن. 4. تیمێكی گه‌ڕۆك پێكبهێنرێت له‌سنووری قه‌زاو ناحیه‌كانداو ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر له‌كاتی بینینی هه‌رخروقاتێكدا ئه‌ندامانی ئه‌و تیمانه‌ش پێكهاتبین له نوێنه‌رانی (شاره‌وانی و هێزه ئه‌منییه‌كان و كاره‌با)
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه جه‌ختیان كرده‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ركراون له‌پێناو خزمه‌تكردندایه به هاوڵاتیانی گه‌رمیان.
1385 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|