كاركردن له‌پرۆژه‌ی جووت سایدی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار كفری به‌رده‌وامه
13 / 9 / 2018
كاركردن له‌پرۆژه‌ی جووت سایدكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامه‌و پرۆژه‌ی جووت سایدكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌لار كفریش 30% كاره‌كانی ته‌واو بووه
فه‌ره‌یدون ڕه‌سول لێپرسراوی ته‌كنیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند , هه‌ردو پرۆژه‌ی جووت سایدكردنی (كه‌لار/ ده‌ربه‌ندیخان) و (كه‌لار/ كفری) كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌و له‌كاتی خۆیدا ته‌واو ده‌كرێت ووتیشی له‌ئێستادا قۆناغی دووه‌می كاركردن له ڕێگاكه 6,1% ته‌واو بووه, تێچووی پرۆژه‌كه 106 ملیون دۆلاره‌و به‌ته‌واوبوونیشی خزمه‌تێكی باشده‌كات به‌كه‌رتی ڕێگاو بانی سنووره‌كه. به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی ڕێگاوبانی گه‌رمیان ووتیشی هه‌رچی پرۆژه‌ی جووت سایدكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی (كه‌لار/ كفری) یه به‌خێرایی كاری تێداده‌كرێت و له ئێستاشدا 30% كاره‌كانی ته‌واو بووه.
1954 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|