ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هه‌ركۆگایه‌كی بازرگانی ڕه‌زامه‌ندیشی بۆ وه‌رگیرابێ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له‌وماوه‌یه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌ دروستی نه‌كات ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كۆبوه‌وه‌ پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات ‌
16 / 9 / 2018


به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ڕوبه‌ڕووی كه‌رتی گواستنەوەو  بازرگانی  ده‌بێته‌وه‌ له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان
وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی عه‌لی توفیق سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی په‌رویزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ و به‌شه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی و تاقیگه‌ی بیناسازی و چه‌ند به‌شێكی تر سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردو له‌گه‌ڵ ئاغای تاتار قائیمقامی قه‌سری شیرین و ئاغای حه‌یده‌ری نوینه‌ری پارێزگاری كرماشان و به‌رپرسی ئه‌و مه‌رزه‌ له‌دیوی ئێران كۆبوونه‌وه‌.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌سری شیرین و مه‌رزی په‌روێزخان له‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ كۆی كێشه‌كانی خۆیانیان له‌چوارچێوه‌ی نووسراوێكدا دایه‌ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
لای خۆشییه‌وه‌ عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانی خسته‌ڕوو كه‌خۆی له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی ئاڵوگۆڕی بازرگانى و  کێشەکانى فاکتۆردا ده‌بینییه‌وه‌
به‌تایبه‌ت له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی باری ته‌ڕه‌(سه‌وزه‌و میوه‌) جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان داوایكرد كار بكرێت پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه‌  خاوی پێوه‌ دیارنەبێت بۆ ئەوەى زیان بەو مادە خۆراکییانە نەگات کە دینە مەرزەکە و خێرا پرۆسەى پشکنین و کارى یاساییان بۆ ئەنجام بدرێت
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودووا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌مه‌رزه‌كه‌دا روونه‌دات
بابه‌تی ترانزێتیش كه‌له‌ئێستادا بۆ پێنج ماده‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌مه‌رزه‌كه‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه‌ كرا و باسی چۆنێتی فراوانتركردنی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌كرا كه‌ دانراوه‌ بۆ چه‌ند ماده‌یه‌ك تا ترانسێت بیانگرێته‌وه‌
له‌كۆتایدا ئاغای تاتار قائیمقامی قه‌سری شیرین ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد و ئومێدی خواست به‌رده‌وامییان هه‌بێت

‌ 648 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure