لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكرد
17 / 9 / 2018
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوقائیمقامی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زراه‌تی ناوخۆی باسكرد كه‌ئه‌و وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تێدا ئاماده‌بووه‌و باس له‌چۆنییه‌تی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی و پێویست كراوه سه‌باره‌ت به‌ڕۆژی ده‌نگدان به‌تایبه‌ت ده‌نگدانی تایبه‌ت... له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌داته‌ئكیدكرایه‌وه له‌ئاستی قه‌زاو ناحییه‌كاندا بنكه‌و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و صندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ بپارێزن و ڕێگه نه‌درێت هیچ خروقات و كارێك پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆمیسیون له‌نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدان كاربكاته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له بنكه و ناوه‌نده‌كاندا دواتر هه‌مووئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیان له‌ئاست به‌رپرسیارێتی پاراستنی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن باسلێوه‌كردو به‌ڵێنیان دا كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیان ببێته نموونه‌یه‌كی جوان له‌به‌ڕێوه‌بردندا بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ما دیموكراسییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌هیچ شێویه‌ك له‌كه‌دار نه‌كرێ.
1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|