ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی سنوری گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى خۆى بۆ هونەر و هونەرمەندان دووپاتکردەوە
18 / 9 / 2018
ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی سنوری گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و لەگەڵ سەڵاح کویخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان کۆبوونەوە
له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیدارەى گه‌رمیان هونەرمەندانى سنوورەکە یاداشتێكیان خسته‌ڕوو کەخۆى لە دابینکردنى بودجەى تایبەت بۆ دەعمى کاروچالاکى هونەرى و چەندین داواکاری تردا دەبینییەوە. لاى خۆشیەوە سەلاح کویخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاند ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوان و هاوكاری ته‌واو ده‌بین بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ر له سنوورى ئیدارەکەمان , هەروەها ناڕه‌زایه‌تی و داواكاری و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سنوره‌كه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌جۆرێك هونه‌ر له گه‌رمیان بخه‌ینه‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، پێویسته هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تر مینحه هه‌بێت بۆ كاروچالاكی هونه‌ری له گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه پشتیوانی داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و خودی هونه‌رمه‌ندان ده‌بین. لەووته‌یەکیدا ئاكۆ هۆرێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان باسى لەوەکرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکەى هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تى نییه بۆ كاروچالاكی هونه‌ری ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت مینحه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه بۆ راییكردنی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یەکەى بەڕێوەبەرى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى گەرمیان ووتیشى ئێمە لەو مینحه كه‌مه توانیومانه هاوكاری گروپ و هونه‌رمه‌ندان بین بۆ چالاكییه‌كانیان. له پارێزگاكانی تری هه‌رێم بودجه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ چالاكی هونه‌ر به‌ڵام له گه‌رمیان نییه داوامان له وه‌زاره‌ت كردووه كه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌رمیان دابنێت، ئێمه پاڵپشتی ته‌واوی داواكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌بین و به‌فشارێكی گرنگی ده‌زانین تا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ چالاكی هونه‌ری دابنرێت لەکۆتاییدا جارێکی‌تر سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى بۆ داواکارییەکانیان دەربڕى و ئومیدى سەرکەوتنى بۆخواستن لەکارو پرۆژە هونەرییەکانیاندا.
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|