ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
وەزیرى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات ‌

23 / 9 / 2018

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کرد

یەکشەممە (٢٣ى ئەیلولى ٢٠١٨)
دکتور یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کردو لەگەڵ سەڵاح کویخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە سەرۆک و ژمارەیەک مامۆستاى بەشە جیاوازەکانى زانکۆى گەرمیان ئامادەى بوون باس لەڕۆڵ و گرنگى زانکۆى گەرمیان کرا لەناوچەکەدا لەڕووى مەعریفەو زانستەوە کاریگەرى زانکۆى گەرمیان لەخویندنى باڵادا بۆ خویندکارانى سنوورەکە بەرز هەڵسەنگێنرا
دکتور یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سوپاسى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانى کرد کە هەردەم هاوکار وهەماهەنگ بووە لەخستنەسەرپێ ى زانکۆکەدا و موژدەى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى و وەرگرتنى خویندکارى بۆ ئەمساڵى خویندنى ٢٠١٨ -٢٠١٩ ڕاگەیاند
دکتور یوسف گۆران هەولەکانى قوباد تالەبانى لەکردنەوەى ئەو بەشە گرنگەدا بۆ زانکۆکە بەرزنرخاند و هاوکارى و هەماهەنگییەکانى ئیدارەى گەرمیانیشى بۆ ئەو پرسە بەگرنگ وەسفکرد
لاى خۆشیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان وێڕاى بەخێرهاتنى بۆ ناوچەکە دەستخۆشى لەکاروخزمەتى وەزارەتى خویندنى باڵاکرد لەسنوورەکەو کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لەزانکۆى گەرمیان بەدەستکەوتێکى گرنگ زانى
هەروەک هەماهەنگى و پەیوەندى بەهێزى نێوان زانکۆى گەرمیان و ئیدارەى سنوورەکەى بۆخزمەتکردنى کەرتى خویندنى باڵا بە ئیجابى وەسفکرد و ئومێدى بەرەو پێشچوونى زیاترى بۆ خواست.
‌ 1406 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure