وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەریم سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات
7 / 10 / 2018
یه‌كشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 دكتور ریكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه, دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كفری و كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ی مناڵابوونی شێره‌ی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌كێشه ته‌ندروستی یه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی خالید گه‌رمیانی له قه‌زای كفری ئه‌نجامدا پاش تاوتوێكردنی كۆی پێشنیاره‌كان و گفتوگۆكردنی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرسی ته‌ندروستی قه‌زای كفری بڕیار درا خشته‌ی كاری پزیشك له‌نه‌خۆشخانه‌ی كفری ڕێكبخرێته‌وه پزیشكی پسپۆر بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان له‌قه‌زای كفری دابنرێت و چه‌ند ئامێرێك دابینبكرێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاری نه‌خۆشخانه‌كه‌و ئۆتۆمبیل دابین بكرێت بۆ هاتووچۆی پزیشك له‌كه‌لاره‌وه بۆ كفری سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیارانه وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌كرد هه‌ر پزیشكێك پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی خۆی نه‌بێت له‌هه‌ركوێ بێت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ عیاده‌كه‌ی پێداده‌خرێت و پێویسته له‌گه‌رمیانیش هه‌مان ئیجرائات بكرێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه له‌پابه‌ندبوونی پزیشك به‌ده‌وامه‌وه و بڕیاریدا لیژنه‌ی تایبه‌ت به به‌دواداچوون له‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بنێرێته نه‌خۆشخانه‌كان و پێویستیشه سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و پزیشكان پابه‌ندی ده‌وامی ئاسایی خۆیان بن ئه‌مه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردن به هاووڵاتیانی ناوچه‌ی گه‌رمیان
1190 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|