ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان خویندنگایه‌كی تایبه‌ت به‌ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 12 كورسی خویندن له‌ قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین ده‌كرێت له‌كه‌لار مۆڵێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر مواسه‌فاتی ماجدی مۆڵ دروست ده‌كریت
چوارەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لە کەلار بەڕیوەدەچێت ‌
18 / 10 / 2018



بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری رۆشنبیری ھەرێم و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و رۆشنبیران کارەکانى چوارەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکانى ھەرێم لە شاری کەلار دەستیپێکرد.

کۆنفرانسەکە لە ژێر دروشمی "کتێبخانە گشتییەکان
کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە کاراکردنەوەی پرۆسەی خوێندنەوەدا" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەگشتییەکانی ھەرێم و بەھاوکاری ئیدارەی گەرمیان ئەجامدەدرێت.

لە کۆنفرانسەکەدا ووتاری ھەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان و وەزارەتی رۆشنبیری پێشکەشکرا و جەخت لە گرنگی کۆنفرانسەکە بۆ برەودان بە خوێندنەوە کرایەوە.

دواتر، عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە گرنگی کۆنفرانسەکە کرد و رایگەیاند، ھیوادارین کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بێ و کاریگەری ھەبێ لەسەر ئاشتکردنەوەی خوێنەر و کتێب، بەجۆرێک خوێنەران باشتر روو لە کتێب و خوێندنەوە بکەن.
ووتیشی، ئێمە وەک ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی ھەمیشەى ڕۆشنبیران و خوینەرانین و هاوکارو هەماهەنگى کتێبخانەکانی سنورەکە بووین ئەوەش لە پێناو ئەوەی گەشە بە رۆشنبیری و بواری خوێندنەوە بدرێت
دواتر لە کۆنفرانسەکە شانۆگەرییەک لەسەر کتێب خوێندنەوە لەلایەن هونەرمەندى بوارى شانۆو نواندن یاسین قادر بەرزنجى یەوە پێشکەشکرا و چەند چالاکییەکی تریش ئەنجامدرا.

ھاوکات بڕیارە ئەمڕۆ ١٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨ دووەمین ڕۆژى کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت و تیایدا ژمارەیەک لێکۆڵینەوەو سیمینار پێشکەشبکرێت.


‌ 12 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure