سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی تایبه‌ت به ده‌روازه‌كه كۆ بووه‌وه
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا كه‌به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان و هاتوچۆی گه‌رمیان و نوینه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێمه هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانتان ببینین
پاشئه‌وه‌ی به‌تێروته‌سه‌له‌ی كۆی گیروگرفته‌كانی ده‌روازه‌كه تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای لێ‌كردن هه‌موویان وه‌كو خیزانێك كاربكه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ده‌روازه‌كه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتری بن.
پاشان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند گرفتێكی په‌یوه‌ندیدار به‌یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك و تەندروستى ده‌روازه‌كه
په‌یوه‌ندی یه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ (دكتور ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكاری یه‌كه‌كه‌ی له‌به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌رگرت
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینی دا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كان(علاقات)و سه‌ركۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
داوابكات دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌روازه‌كه له‌پارێزگاری كرماشان ڕیكبخات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕایگه‌یاند: ئێمه‌وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ین میوانداری ئه‌و دانیشتنه بكه‌ین خۆئه‌گه‌ر پیویستیش بكات لەپێناو بەرژەوەندی کاسبکارانی نیشتیمانەکەماندا ئێمە دەڕۆینە لایان .
دوابه‌دوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه چاویكه‌وت به نوێنه‌ری شوفێره‌كانی ده‌روازه‌كه‌و له‌گه‌ڵیان كۆبوه‌وه‌و
گوێبیستی داواكاریه‌كانیان بوو..
سه‌ڵاح كویخا ده‌ستخۆشی لێ‌كردن كه بۆ بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان تێده‌كۆشن ڕونیكرده‌وه كه له‌پێناو خۆیاندا ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌روازه‌كه‌بن و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا پەیوەندیدارەکانبن...
له‌كۆتایشدا به‌ڵێنی به‌دواداچونی جدی بۆ كێشه‌و داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و دڵنیای كردنه‌وه كه به‌و په‌ڕی توانایه‌وه كاری بۆده‌كات.