نزیکەى نیو سەدە خزمەتى بە نیشتیمانەکەى کردووە
بەهۆى خانەنشین بونیەوە ئیدارەى گەرمیان دیدارى ماڵئاوایى بۆ سازکرد
4 / 11 / 2018
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری سه‌رپه‌رشتیار بۆ كاروباری هونه‌ری و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوانی حوكمی و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی خانه‌نشین بونیه‌وه دیداری ماڵئاوایی بۆ عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سازكرا.
سه‌ره‌تا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد, له ووته‌كه‌یدا باسی له‌خزمه‌ت و كاره‌كانی جێگری سه‌رپه‌رشتیاركرد كه توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌باشترین شێوه كاربكات بۆ پێشخستنی ئیداره‌ی گه‌رمیان , سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆخواست , نمونه‌ی هاوشێوه‌ی شێخ عه‌بدوڵای بۆ ئه‌مڕۆی ووڵاته‌كه‌مان به‌گرنگ زانی. پاشان له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ره‌وه ووتاری ماڵئاوایی پێشكه‌شكرا , سوپاسی ووته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیانی به مایه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی زانی و بوونی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌هه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تدا به‌هه‌وێنی پێشكه‌وتنی زیاتر وه‌سفكرد بۆ دامه‌زراوه‌كه , عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی بەڕێوەبەرو فه‌رامانبه‌رانى دیوالنى ئیدارەى گەرمیانى كرد كه‌له‌ماوه‌ی كاركردنی ڕابردوی دا پێكه‌وه برایانه مامه‌ڵه‌یان كردوه و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن له‌كاره‌كانیاندا. دواتر له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخاوه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێبه‌خشراو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ماڵئاواییان لێكرد‌و وێنه‌ی ماڵئاواییان پێكه‌وه گرت . عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان نزیكه‌ی نیوسه‌ده خزمه‌ت و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و کارى فەرمانبەرى كردووه بۆ ووڵاته‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیداو پاش زیاتر لە ٢٠ سال وەک بەڕێوەبەرى ناحیەو قائیمقام و جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان خانه‌نشین ده‌بێت
542 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|