كشتوكاڵی گه‌رمیان : بارانی باش له‌سنوره‌كه‌مان باریوه‌و په‌ڵه‌ی ته‌واوه‌تی داوه
6 / 11 / 2018
شادیه حسین عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بارانێكی باش له‌سنووره‌كه‌مان باریوه‌و ئه‌توانین بڵێن په‌ڵه‌ی ته‌واوه‌تی داوه‌و بارانی ئه‌مساَڵ له‌وه‌ختی خۆیدا باریوه به‌تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران دڵخۆشكه‌ره... سه‌باره‌ت به‌بڕی ئه‌و بارانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی گه‌رمیان باریوه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ووتی: ڕێژه‌ی زۆری باران بارین به‌ر ناحیه‌ی مه‌یدان كه‌وتووه به‌جۆرێك له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌سنوری ئه‌و ناحیه‌یه 74 ملم باران باریوه‌و بۆ ئه‌مساڵیش گه‌یشتۆته 118 ملم سه‌باره‌ت به شوێنه‌كانیتریش به‌م جۆره‌یه كه‌لار له 24 كاتژمیری ڕابردوودا 36,8 ملم باریوه بۆ ئه‌مساڵ گه‌شتۆته 65 ملم كفری له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21,4 ملم باریوه بۆ ئه‌مساڵ گه‌شتۆته 68,7 پێباز 53 ملم باریوه بۆ ئه‌مساڵ گه‌شتۆته 96,5 خانه‌قین 58 ملم باریوه بۆ ئه‌مساڵ گه‌شتۆته 85,6
شادیه حسین ووتیشی: پارساڵ تا ئه‌م به‌رواره كه 6ی تشرینی دووه‌مه قه‌زای كه‌لار یه‌ك ملم بارانیشی لێنه‌باریبوو پێباز گه‌شتبووه 6 ملم و ناوچه‌كانیتریش به‌و شێوه‌یه بوون به‌گشتی ئه‌توانین بڵێین بارانی ئه‌مساڵ دڵخۆشكه‌ره‌و سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئاوی ژێرزه‌وی و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان.
756 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|