ئاسایشی گه‌رمیان : پێنج ئه‌ندامی تیرۆریستی داعش سزا دران
12 / 11 / 2018
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك/گه‌رمیان پێنج ئه‌ندامی ڕیكخراوی تیرورستی داعشی سزادا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراویكدا كه‌وینه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كراوه ڕایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان بۆ سه‌قامگیربوونی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌مان له‌ماوه‌ی ڕابردوو دا 4 چه‌كداری ئه‌و ڕیكخراوه ده‌ستگیر كرابوون كه یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌بوو ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده تیرۆریستی یه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كفری و بنكه‌ی ئاسایشی جه‌باره بوو هه‌ر چوار تاوانباره‌كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون تاوانباران دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا نا كه‌به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و شه‌ڕی چه‌كدارییان كردووه سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك/گه‌رمیانه‌وه به‌پێ ی ماده‌ی (3) ی تیرۆر له‌به‌رواری 31 ی 10 ی 2018 سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌رچواریاندا سه‌پێنرا جگه له‌وه‌ش ئه‌و چوار تاوانباره دۆسیه‌ی دیكه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه كه‌ده‌ستیان له‌چه‌ند تاوانیكی تیرۆریستی دیكه‌دا هه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. له‌لایه‌كی تره‌وه هێزكانی ئاسایشی گه‌رمیان له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیر كرد كه‌پێشتر دانیشتوی ناحیه‌ی سه‌عدییه‌بووه پاش چه‌ندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانه‌كه‌ی به‌پی ی یاسای سزادانی عێراقی له‌به‌رواری 31 ی 10 ی 2018 دادگا بڕیاریدا سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا بسه‌پێنێت بۆ به‌سه‌ر بردنی ماوه‌ی سزاكه‌یان هه‌رپینج تاوانبار ڕه‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كران .
531 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|