به‌بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 12 كورسی خویندن له قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین ده‌كرێت
13 / 11 / 2018
جەبار عومەر صالح بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە سایتی ئیدارەی گەرمیانی ڕاگەیاند لەماوەی ڕابردوودا لەکاتی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ سنورەکە
بەڕێزیان چاویان كه‌وت بە ژمارەیەک له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و لەگەڵیان کۆبووەوە ئێمەش وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی گه‌رمیان ئامادەی کۆبونەوەکەبوین پاش ئەوەی کۆمەڵێک داواکاری ئاراستەی بەڕێزیان کرا لای خۆیەوە کاک قوباد بەڵێنیدا کاریان لەسەر بکات خۆشبەختانە بەشێک لەوداواکارییانە جێبەجکران گرنگترینیان دابینکردنی ١٢ کورسی خوێندنە بۆ نەوەی شه‌هیدانی سنورەکە لە قوتابخانەی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان ووتیشی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ئه‌و 12 كورسی یه خراونه‌ته‌ڕوو فێرخوازان ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له قوتابخانه‌ی سابیس وه‌ربگرن و له‌حاڵه‌تی زۆری داواكاریشدا تیروپشكیان بۆ ده‌كریت. جه‌بار عومه‌ر ووتیشی ھەرلەوسەردانەیدا جێگری سەرۆکی حکومەت ٢ھۆڵی لەسەر مەزاری ئەنفال کردەوە کەدەبێتە بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە مەزاری دێبنە
400 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|