به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان خویندنگایه‌كی تایبه‌ت به منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه
14 / 11 / 2018
چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018 به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شه‌هاب ئه‌حمه‌د قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕیوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی خویندنگای (ناز) ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی 2 ی قه‌زای كه‌لار بۆ منداڵانی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت كرایه‌وه. له‌ووته‌یه‌كیدا م دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان باسی له‌هۆكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خویندنگایه كرد‌و ووتی : به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌منداڵی خاوه‌ن پیداویستی تایه‌به‌ت له‌سنوره‌كه‌داو بوونی داواكاری زۆری هاووڵاتیان به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیارمان دا ئه‌م خویندنگایه له گه‌رمیان بكه‌ینه‌وه به‌ڕیوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ووتیشی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌بێت دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه‌ی لێره وه‌رده‌گیرێن هاوكارمان بن له‌ساڵه‌كانی داهاتوودا هه‌نگاوی باشتر ده‌نیین بۆ به‌ره‌و پیشبردنی خویندنگاكه و كارئاسانی زیاتر ده‌كه‌ین بۆ منداڵانی وه‌رگیراو له‌رووی هالتووچۆ و به‌ره‌و پێشبردنی تواناكانیانه‌وه پاشان ده‌رون عومه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ووته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و هاوكاری و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌وڕێكخراوانه‌ی خسته‌ڕوو كه هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت بۆ بره‌ودان به‌تواناكانی ئه‌و خویندنگایه دواتر هۆڵه‌كانی خویندنی خویندنگاكه به‌سه‌ركرانه‌وه كه‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فێرخوازی له‌خۆگرتبوو مامۆستایانیان سه‌رقاڵی ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی ڕۆژانه‌یان بوون خویندنگای (ناز) ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌مساڵی خویندن 2018 - 2019 فیرخواز وه‌رده‌گریت و به‌شێك له‌مامۆستایانی خویندنگاكه‌ش له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و خولانه‌ی تایبه‌تن به بواره‌كانی شیاندنی خاوه‌ن پیداویستی یه تایبه‌ته‌كان.
فۆتۆ كاوه‌جاسم
642 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|