جوتیارێك له‌تراكتۆر ده‌كه‌ویته خواره‌وه‌و گیان له‌ده‌ست ده‌دات
15 / 11 / 2018
به‌پێ ی ڕاگه‌یاندراویكی پۆلیسی گه‌رمیان به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه. هاوڵاتیەک کەپیشەی جوتیارە هێنراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار ئەوهاوڵاتیە ناوی (جەبار خان باوەموراد )ه‌و و لەدایکبووی (1941)ه و دانشتووی قەزای کەلاره به‌ووته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی چاندنی دانەوێڵە ڕوی لە گوندی (ده‌كه‌ی حاجی برایم)كردووه له‌سنوری خانه‌قین به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌یه‌وه له تراكتۆر گیانی لەدەستداوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو شۆفێری تراکتۆرەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
624 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|