پاش تاوتویكردنی چه‌ند بابه‌تیكی په‌یوه‌ندیدار به پرسی پیشه‌سازی له‌سنوره‌كه‌دا و وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بڕیاردرا به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ئه‌وزه‌وییانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌ی (100)دۆنمه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ پرۆژه‌ی پیشه‌سازی له‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و هیچ پرۆژه‌یه‌كیان تیایدا ئه‌نجام نه‌داوه.
له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌ڕوبه‌ری 100 دۆنمه‌كه زه‌وی دراوه‌ته ئه‌وكه‌سانه‌ی كه داوایانكردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی تیایدا، به‌ڵام تائیستا زۆربه‌ی زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان وه‌رگرتووه هیچ پرۆژه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه،
هه‌ربۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه
هاوكات بڕیاردرا پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیسان زه‌وییه‌كان دابه‌شبكرێته‌وه
به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه‌كه وه‌رده‌گریت پاش جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وییه‌كه له‌ماوه‌ی ته‌نها مانگیكدا پرۆژه پیشه‌سازییه‌كه‌ی تێدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
ناوچه‌ی(100)دۆنمه‌كه مه‌به‌ست لێ ی ئه‌و ڕوبه‌ره‌یه كه‌دابینكراوه بۆ پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و ده‌كه‌ویته باشوری قه‌زای كه‌لاره‌وه