به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی یه‌كانی گه‌رمیان : ده‌ست ده‌كه‌ین به‌دابه‌شكردنی زه‌وی
22 / 11 / 2018
به‌رزان كه‌ریم به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی یه‌كانی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنى فه‌رمانى به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌ۆكى حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و زیندانیانى سیاسى و ڕایگراوانى ئه‌نفالدا ، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی یه‌كانی ڕزگاری و سه‌رقه‌ڵاو كفریمان به‌سه‌ركرده‌وه تاله‌نزیكه‌وه ئاگاداری پرسی دیاریكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌بین كه دامان ناوه بۆ دابه‌شكردن به‌رزان كه‌ریم ووتیشی : به‌سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌كانی ئه‌و جێگایه‌مان ڕاگه‌یاندووه ده‌ست به دابه‌شكردنى زەویه‌كان بكه‌ن، ئه‌و شاره‌وانیانه‌ش زه‌وى ئیفراز كراویان نیە ئاماده‌كاری بۆ ئیفرازکردن و دابه‌شكردنى بکەن. هه‌روه‌ها هه‌ر سێ سه‌رۆك شاره‌وانى ناوبراومان ئاگاداركرده‌وه كه هەرچی پێویستە خێراتر كاربکەن لەپێناو ڕای کردنی كاروبارى هاوڵاتیان و به‌ڕێكردنى كاروباری ڕۆژانه
1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|