ته‌ندروستی گه‌رمیان كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو ئاماری سه‌ردانیكه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی بڵاو كرده‌وه
26 / 11 / 2018
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه به‌كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كانى شه‌وى رابردو، له كه‌لار (2) هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و (52) هاوڵاتى تریش داخل به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن كراون. به‌پێی ئامارى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، شه‌وى رابردو 2 هاوڵاتى به كاریگه‌رى بومه‌له‌رزه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ژن و پیاوێكى به ته‌مه‌ن بون، پیاوه‌كه ته‌مه‌نى 68 ساڵ بوه‌و ژنه‌كه‌ش ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 70 ساڵ بوه و به جه‌ڵته‌ى دڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 52 نه‌خۆش به‌كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كان داخل كراون، له‌و رێژه‌یه ته‌نها 3 كه‌سیان برینداربون به‌هۆی كه‌وتن و به‌سه‌راكه‌وتن، دوان له‌وانه كه پیاو بون، ده‌ستیان شكاوه و یه‌كێكیشیان كه ژن بوه قاچی درزی بردوه. نه‌خۆشه‌كانى دیكه‌ش به‌كاریگه‌رى بومه‌له‌رزه‌كه باری ده‌رونیان شێواو بوه‌و كاری كردوه‌ته سه‌ر باری ته‌ندروستیان، سه‌رجه‌میشیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
729 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|