هێڵی گه‌رمی ژماره 119
تایبه‌ته به پرسی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان
27 / 11 / 2018
لمیعه محمد قادر به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : به‌هاوكاری ریكخراویكی بواره‌كانی مافی ئافره‌تان له‌ئێستادا هێڵێكی گه‌رم به‌ژماره 119 له‌سنوری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولیر و سلێمانی و دهۆك كارده‌كات ، كه‌تایبه‌ته به حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ، لمیعه محمد قادر وتیشی به‌هۆی نه‌بونی ستافه‌وه له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌وه كاروباره‌كانی تایبه‌ت به‌و هێڵه به‌ڕێوه‌ده‌برێت هه‌وڵده‌ده‌ین ئۆفیسێكی سه‌ره‌كی تایبه‌ت به‌و هێڵه بهینینه گه‌رمیان
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رحاڵه‌تیكیش له‌گه‌رمیانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و هێڵه‌وه بكات ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تانی گه‌رمیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه و ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه ده‌چین... هێڵی گه‌رمی 119 بێبه‌رامبه‌ره‌و له‌سنوری هه‌ریمی كوردستان تایبه‌ت كراوه به پرسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
529 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|