شانه‌یه‌كی تایبه‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه سروشتی یه‌كان پیكهێنرا
28 / 11 / 2018
به‌سه‌رپه‌رشتی یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌ڕیوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندی دیاره‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دروستكردن و پێكهێنانی شانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ڕیوه‌چوو
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنێتی پیكهینانی ئه‌و شانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه تاوتوێكراو كاره‌كانی ئه‌و شانه‌یه‌و چوارچێوه یاساییه‌كانی دیاریكرا كه‌خۆی ده‌بینیته‌وه له به‌ده‌نگه‌وه‌چونی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كانی لێقه‌وماوانی لافا و كاره‌ساتی سروشتی و چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تایبه‌ت به‌و پرسه
621 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|