ئه‌مڕۆ 3-12-2018 وه‌فدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه پیكهاتبوون له هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ردنی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد
هاوری جه‌بار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ر: باسی له په‌یوه‌ندی پته‌وی حیزبه‌كه‌ی و ئیداره‌ی ناوچه‌كه كرد و ، پاراستنی نیو ماڵی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌دیالۆگ و لێكتیگه‌شتن به گونجاو زانی و ئومیدی خواست سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كێشه كانی په‌یوه‌ست به‌داخستنی باره‌گاكه‌یان له‌گه‌رمیان چاره‌سه‌ر بكات...
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا وێرای به‌خێرهاتنیان باسی له‌خه‌باتی گه‌لی كورد و قوربانیدانه گه‌وره‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مانكرد له پیناوئارامی و و به‌رقه‌راربوونی ئاشتیدا،
سه‌ڵاح كویخا : پێكه‌وه كاركردن و چاكه و بچوككردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌خاڵی جه‌وهه‌ری زانی بۆ پێشكه‌وتن و جێبه‌جێبوونی خواستی نه‌ته‌وایه‌تیمان...
ووتیشی : ئێمه به‌رپرسین له‌پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیش مه‌رام و نیه‌تی خراپی له‌پشته‌وه نی یه و هه‌ولیك نی یه بۆ سڕینه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك وه‌ك هه‌ندێك كه‌س لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌جیندای حكومه‌ته بۆ ریكخستنه‌وه‌ی گۆره‌پانی سیاسی و له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا پێویسته دروستبونی هه‌ر گروپیك یان حیزبێك مۆله‌ت پێدراو بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌و جا ده‌توانێت باره‌گای هه‌بیت.
هه‌ربۆیه پیویسته هه‌مولایه‌ك به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌له بكه‌ین و ببینه به‌شیك له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك خۆمان ببینه هۆكاری گرژی و ئاڵۆزی ،